سەردێڕ:

لە تەقینەوەیەکدا لە ئەنبار سەربازێک کوژرا

فۆتۆ: 
2020-07-25

1434 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی تەقینەوەی ماتۆڕسکیلێکی بۆمبڕێژکراو لە ئەنبار، سەربازێک کوژرا و یەکێکی دیکەش برینداربوو.

میدیاکانی عێراق رایانگەیاند، "لە ئەنبار ماتۆڕسكیلێكی بۆمبڕێژكراو بە هێزەكانی سوپادا تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە یەك سەرباز كوژراوە و یەکێکی دیکەیش برینداربوو، كە تەقینەوەكە لەو كاتەدا روویداوە، هێزەكانی سوپا سەرقاڵی ئەنجامدانی ئەركێكی سەربازیی بوون لە ناوچەكەدا."

ئەوەش هاتووە، "تا ئێستا هیچ لایەنێك بەرپرسیاریەتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەكە رانەگەیاندووە."

لە كانوونی یەكەمی ساڵی ٢٠١٧، ھێزە عێراقییەكان بە پاڵپشتیی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش و دوای سێ ساڵ لە شەڕی دژ بە رێكخراوی داعش كۆنتڕۆڵكردنەوەی یەك لەسەر سێی خاكی عێراقیان راگەیاند، کە داعش لە ھاوینی ٢٠١٤دا كۆنتڕۆڵی كردبوو.

وێڕای ئەوەی ھێزەكانی عێراق داعشیان لە ناوچەكان دەركردووە و شارەكانیان ئازادكردووە، بەڵام شانە نووستووەكانی رێكخراوەكە تا ئێستا بەردەوامن لە ھێرشەكانیان لە گوندەوارەكانی پارێزگاكانی كەركوك، نەینەوا، سەڵاحەدین و ئەنبار.