سەردێڕ:

کازمی پێشوازی لە خانەوادەی رۆژنامەنووسێکی رفێندراو کرد

فۆتۆ: 
2020-07-25

3541 جار خوێندراوەتەوە

 سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشوازی لە خانەوادەی رۆژنامەنووس تۆفیق تەمیمی کرد کە مانگی ئاداری رابردوو لەلایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراو رفێندرا.

نووسینگەی راگەیاندنی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، لە میانی میوانداریکردن لە خانەوادەی ئەو رۆژنامەنووسە رفێندراوە کازمی رایگەیاندووە، حکومەت هەموو هەوڵێک دەخاتە گەڕ بۆ بەدواداچوونی دۆسیەی رفاندنی رۆژنامەنووس تۆفیق تەمیمی و جیدیە لە بەدواداچوونی دۆسیەی سەرجەم رفێندراوان و یەکلاییکردنەوەی ئەو دۆسیەیەدا.

کازمی ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەو تاوانانە کاریگەری دەکاتە سەر ئاسایش و سەقامگیری و ئەو دەستکەوتانەی کە هێزە ئەمنییەکان لە راوەدوونانی چەکداران و دەستەبەرکردنی ئاسایش لە سەرتاسەری وڵات بەدەستیانهێناوە.

کازمی جەختی لەوە کردووەتەوە، حکومەت درێغی ناکات لە راوەدوونانی تاوانباران و بکوژان و رادەستکردنیان بە دادگاکان و حکومەت هەنگاوی گەورەی ناوە لە پرسی دۆسیەی شەهیدانی خۆپیشاندانەکان و لە ئایندەیەکی نزیکدا لیستی ناوی شەهیدان رادەگەیەنن تاوەکو بگەن بە مافەکانیان.

وكالة بغداد الآن » رئيس مجلس الوزراء مصطفى الكاظمي يستقبل عائلة الصحفي  المختطف توفيق التميمي