سەردێڕ:

تەندروستیی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری توشبووانی کۆرۆنای راگەیاند

فۆتۆ: 
2020-07-25

2393 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو هەزار و ٦٤٠ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و هەزار و ٩٢٢ چاکبوونەوە و ٦٣ گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.

ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، "لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا دوو هەزار و ٦٤٠ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە، بە جۆرێک هەزار و ١٣٦ حاڵەتیان لە بەغدان."

ئەوەش خراوەتەڕوو، " هەزار و ٩٢٢ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، کە ٧١٩ کەسیان لە بەغدان."

ئاماژە بەوەشكراوە، "٦٣ کەس بە نەخۆشییەکە گیانیان لەدەستداوە."

بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا ١٠٧ هەزار و ٥٧٣ کەس لە عێراقدا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش چوار هەزار و ٢٨٤ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٧٣ هەزار و ٣١٧ کەسیش لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە.