سەردێڕ:

هۆکار و نیشانەکانی توشبوون بە جەڵتەی مێشک

فۆتۆ: 
2020-07-25

24098 جار خوێندراوەتەوە

جەڵتەی مێشک یەکێکە لە هۆکارەکانی مردن لە جیهاندا، کە زۆرکات بەهۆی جگەرەکێشان و قەڵەوی و دەرمانەکانی ڕێگریکردن لە دوگیانییەوە ڕوودەدات.

ماڵپەڕی "ئەلجەزیرە" لە بابەتێکی تەندروستیدا نوسیوویەتی، لە %٨٠ی ڕوودانی جەڵتەی مێشک بەهۆی کۆبوونەوەی چەورییە لە بۆرییەکانی خوێن، لە ئەنجامدا بەهۆی کڵۆی خوێنەوە بۆرییەکی خوێنی مێشک دەگیرێت و جەڵتە ڕوودەدات.

لە دیارترین هۆکارەکانی ڕوودانی جەڵتەی مێشک بریتییە لە:

-جگەرەکێشان

-جوڵەی کەم و وەرزش نەکردن

-قەڵەوی

-بەکارهێنانی حەبی ڕێگریکردن لە دووگیانی

-مانەوە لە یەک شێوازی باری دانیشتندا بۆ ماوەی زیاتر لە چوار کاتژمێر

-کشانی تەمەن بەتایبەت سەرو ٦٥ ساڵی ڕوبەڕووی ئەم نەخۆشییە دەبنەوە

-بۆماوەیی

-خراپی سیستمی خۆراکی و دەوڵەمەند بە چەوری

نیشانەکانی ڕوودانی جەڵتەی مێشک:

-بوونی گرفت لە جوڵەی ماسولکەکان

-خراپی لە قسەکردن یاخود نەتوانینی قسەکردن

-گرفت لە ئاستی بینیدا

-هەستکردن بە لاوازی

-ژانەسەری نیوە و توند

-زۆرکات سڕبوونی نیوەی جەستەی بەدوادا دێت
Image result for اكتشفي علامات الشفاء من الجلطة الدماغية