سەردێڕ:

شانەى راگەیاندنى ئەمنى: چوار کاتیۆشا لەناو سەربازگەى بەسمایە کەوتووەتەوە

فۆتۆ: 
2020-07-24

2272 جار خوێندراوەتەوە

شانەى راگەیاندنى ئەمنى سەر بە وەزارەتى بەرگرى عێراق رایگەیاند، چوار موشەکى کاتیۆشا لەناو سەربازگەى بەسمایە کەوتوونەتە خوارەوە، بەڵام زیانى گیانى لێنەکەوتووە.

شانەى راگەیاندن، بڵاویکردەوە یەکەم موشەک بەر کۆکایەکى جل و بەرگى خۆپارێزى کەوتووەتەوە و دووەمیان بە کەرەڤانەکانى سەر بە فەوجى پارێزگارى سەربازگەکە و دوو کاتیۆشاکەى دیکە لەناو گۆرەپانێکى بەتاڵدا کەوتوونەوە، موشەکەکانیش تەنها زیانى مادییان هەبووە.

راگەیەنراوەکەى وەزارەتى بەرگرى ئەوەشى ئاشکرا کردووە، زانیارییە سەرەتاییەکان باس لەوەدەکەن کە موشەکەکان لە ناوچەى ئەلداینیە لە پارێزگاى دیالەوە هاوێژراون.

سەربازگەى بەسمایە دەکەوێتە باشورى بەغدا و ژمارەیەک لە هێزەکانى هاوپەیمانانى تێدا جێگیرکراون، کە راهێنان بەسەربازانى عێراقى دەکەن و رۆژى ١٧ى ئازاریش دوو موشەکى کاتیۆشا لەناو سەربازگەکە کەوتەوە.