سەردێڕ:

سێ شت کە دەتوانن رەنگی چاوەکانت بگۆڕن

فۆتۆ: 
2020-07-24

29018 جار خوێندراوەتەوە

ئەگەر چاوت شین بێت یان قاوەیی، بێگومان رۆژێک لە رۆژان حەزتکردووە بزانیت چۆن دەردەکەویت ئەگەری چاوەکانت رەنگێکی دیکەبن، بۆ ئەمەش زۆرکەس هاوێنە لەچاودەکەن، چونکە پێیانوایە بەو رەنگەی دیکەوە جوانترن، یاخود لەگەڵ جلوبەرگەکانیاندا دەگونجێت.

بەپێی بابەتێکی ماڵپەڕی ئەلجەزیرە، %٧٠ی دانیشتووانی زەوی خاوەنی چاوی قاوەیین، هەروەها دانیشتووانی باکوری ئەوروپا زۆربەیان چاویان شینە و %٨٩یان خەڵکی ئەستۆنیا و دانیمارک و فینلەندان، %٢ی دانیشتووانی زەویش چاویان سەوزە، زۆربەیان لە وڵاتەکانی ئیسپانیا و ئێرلەندا و روسیا و بەرازیل و ئایسلەندا و پاکستانن.

زۆرکەس نازانن کە چەند فاکتەرێک هەیە کاردەکاتە سەر رەنگی چاوەکانیان و لە توانایاندا هەیە رەنگیان بگۆڕن، ئەوانیش بریتین لە:

١. میزاج

کاتێک هەستێکی قوڵ داگیرتدەکات، ئیتر هەستەکە دڵخۆشییەکی زۆر بێت یاخود توڕەییەکی لەرادەبەدەر، تەنیا لێدانی دڵت خێرانابێت، بەڵکو گۆڕانێکیش لە رەنگی گلێنەی چاوتدا روودەدات و بەرەو تۆخبوونەوە دەڕوات، لە هەندێک حاڵەتی جیاوازیشدا کاڵدەبێتەوە.

٢. تەمەن

ئەگەر منداڵێک بە چاوێکی خۆڵەمێشیی شینباوەوە لەدایکبێت، ئەگەری زۆرە لە داهاتوودا رەنگی چاوی بگۆڕێت، لەبەر ئەوەی ئەو چاوانەی لەم رەنگانەن بڕێکی کەم میلانینیان تێدایە.

ئەو کەسانەشی لە ناوچە شاخاوییەکاندا دادەنیشن چاویان شین یاخود قاوەیی تەختەییە، ئەمەش پەیوەندییەکی زۆری بە رەنگی چاوی باوانیانەوە هەیە، لە زۆر حاڵەتیشدا لەدوای تەمەنی ١٢ ساڵییەوە رەنگی چاویان گۆڕانکاری بەسەردادێت.

ئەو کەسانەشی بە چاوی قاوەییەوە لەدایکدەبن، تا کۆتایی ژیانیان بە هەمان رەنگەوە دەمێننەوە، لەبەر ئەوەی بڕێکی زۆر میلانینیان هەیە.

Image result for eyes

٣. خۆراک

خواردنی بڕێکی زۆر سەوزە و میوەی نوێ دەتوانێت گۆڕانکاری لە رەنگی چاودا دروستبکات، ماڵپەڕەکە ئاماژەبەوەدەکات، گەنجێک بۆ ماوەی شەش ساڵ لەسەر خۆراکی نوێ ژیاوە و بەدرێژایی ئەو ساڵانەش وێنەی چاوی گرتووە، رەنگی چاوی وردە وردە لە سەوزی تۆخەوە بۆ سەوزی کاڵ گۆڕاوە.

هەرچەندە بۆ هەرکەسێک و خواردەمەنییەکان کاریگەریی جیاوازیان هەیە، بەڵام بەگشتی سپێناخ یارمەتی پاراستنی رەنگی چاو دەدات و درەوشانەوەی پێدەدات، هەنگوینیش رەنگیان دەکاتەوە، لە کاتێکدا خۆراکە دەریاییەکان رەنگی چاو زیندوودەکەنەوە.

Image result for eyes

ب.ع