سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. بارانێکی بەهێز لە بەسڕە باری

فۆتۆ: 
2020-07-24

10897 جار خوێندراوەتەوە

لە کاتێکدا پلەی گەرما زیاتر لە ٥٠ پلەیە، بارانێکی بەهێز شاری بەسڕەی باشوری عێراقی گرتەوە.

بەپێی چەند گرتە ڤیدیۆیەک، کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە، باران و رەشەبایەکی بەهێز رووی لە چەند ناوچەیەکی شاری بەسڕە کردووە، لە کاتێکدا پلەی گەرمی لەو شارە ٥١ پلەی سیلیزیە.

بارانەکە بووەتە هۆی سەرسوڕمانی هاوڵاتیان، چونکە ئێستا کە ناوەڕاستی هاوینە و بەسڕەش گەرمترین شاری عێراقە، لە وەرزی زستان و باران بارینیشدا بارانی تەواوی لێنابارێت.

شاری بەسڕە دەکەوێتە سەر کەنداوی شەتولعەرەب و گەورەترین بەندەری هەیە لە عێراقدا، دانیشتوانی بەسڕە نزیکەی سێ ملیۆن کەسە.