سەردێڕ:

کاریگەریی ڕاهێنانی بەیانیان لەسەر تەندروستیی مێشک

فۆتۆ: 
2020-07-24

2405 جار خوێندراوەتەوە

لە توێژینەوەیەکی نوێدا ئاشکراکراوە، ڕاهێنانی بەیانیان یارمەتی گەشە و گەورەکردنی قەبارەی هیپۆکامپەسی مێشک دەدات.

لە بابەتێکی تەندروستییدا ماڵپەڕی سی ئێن ئێن ئاماژەی بە توێژینەوەیەک کردووە، کە تیایدا زاناکان دەریانخستووە، ڕاهێنانی جەستەیی بەیانیان یارمەتی گەشەی هیپۆکامپەسی مێشک دەدات کە بەرپرسە لە کاری فێربوون و توانای بیرکەوتنەوەی زمانەوانی.

لە بابەتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، ڕاهێنانەکە کاریگەرییەکی ئەرێنیی لەسەر مەزاج، باوەڕبەخۆبوون، توانای بیرکەوتنەوە، چەختکردن و تەرکیزکردن کەسەکە دەبێت.

بەپێ وتەی زاناکان، ڕاهێناێکی کورتی بەیانیان یارمەتیی چالاکییەکانی مێشک بە گشتیی دەدات و هەروەها ئەگەریشی هەیە بێتاقەتی و خەمۆکی کەمبکاتەوە.

زاناکان ڕێنمایی ئەنجامدانی ڕاهێنانی کاردیۆ دەکەن، ئەم جۆرە ڕاهێنانانە یارمەتی گەشەکردنی چەندین ناوچەی مێشکیش دەدات بە کرداری  "نیورۆپلاستیسیتی" کە بریتییە لە دروستبوونی پەیوەندیی نوێ لە نێوان دەمارەکانی مێشکدا، یان پچڕانی پەیوەندیی دەمارێک بە ناوچەیەکی مێشک و دروستکردنی پەیوەندییەکی نوێ لەگەڵ ناوچەیەکی دیکەی مێشک کە چالاکیی تیادا زیاترە.