سەردێڕ:

بۆچی نابێت توانج لەوانە بدەین کە نەشتەرگەریی جوانکاری دەکەن؟

فۆتۆ: 
2020-07-23

5687 جار خوێندراوەتەوە

بە گشتی وا فێرکراوین، کە ئەو کەسانەی نەشتەرگەریی جوانکاری ئەنجام دەدەن، گۆڕانکاریی زەق و دیار لە شێوە و ڕووخساریاندا دروست دەکەن، بەڵام زۆرکات جوانکاری هەندێک گۆڕانکاریی بچوک دێنێتە کایەوە کە بە ئەستەم هەستی پێدەکرێت.

هۆکارەکانی ئەنجامدانی نەشتەرگەریی جوانکاری تەنیا لەوەدا کۆنابنەوە کە دەتەوێت خەڵکی لە شێوەت ڕازی بن، بەڵکو چەندین هۆکاری جیاوازی هەیە و هەمووشیان مایەی ڕێزن.

ماڵپەڕی برایت ساید لە بابەتێکدا تیشکی خستوەتە سەر نەشتەرگەریی جوانکاری و چەند هۆکارێکی دەستنیشان کردوە، کە وا لە خەڵکی دەکەن پەنا ببەنە بەر گۆڕینی شێوەیان لەڕێی ئەم نەشتەرگەرییەوە، لە نێو ئەم هۆکارانەدا متمانەبەخۆبوون هەیە، چونکە جوانکاری ئەو لایەنە لە کەسەکاندا بەهێز دەکات و هەموان شایەنی ئەوەن متمانەیان بە خۆیان زۆر بێت.

Why We Need to Stop Shaming People Who Get Cosmetic Surgery

هەندێک جار کەموکورتی لە ڕووخساری مرۆڤدا دەبێتە هۆی دابەزاندنی ئاستی متمانەبەخۆبوونی کەسەکە و چەندین حاڵەتی نەرێنیی دیکە لە دەروونی کەسەکەدا دروست دەکات. ئەم کەسانە نەشتەرگەری بۆ ئەوە ناکەن لە دڵی خەڵکیدا جێی خۆیان بکەنەوە، بەڵکو هۆکارەکەیان تەنیا ئەوەیە کە خۆیانیان پێ قبوڵ بکرێت و ڕێزێکی زیاتر لە خۆیان بگرن، چەندین توێژینەوەی جیاوازیش لەسەر ئەوە کۆکن کە ئەم جۆرە نەشتەرگەرییانە کاریگەریی ئەرێنییان لەسەر دەروونی مرۆڤەکان هەیە.

جگە لەمەش، بیرکردنەوەمان سەبارەت بە خۆمان و ڕووخسارمان کاریگەریی ڕاستەوخۆی هەیە لەسەر پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئەوانی دیکەدا، ئەوانەی هەست بە ناتەواوی دەکەن لە شێوەیاندا دەکرێت تووشی خەمۆکی و دڵەڕاوکێ ببن، ئەمەش دیارە کە چۆن کاریگەری لەسەر مامەڵەکردنیاندا دادەنێت.

Why We Need to Stop Shaming People Who Get Cosmetic Surgery

نەشتەرگەریی جوانکاری هەمیشە بۆ شێوە نییە، بۆ نموونە نەشتەرگەریی لووت دەکرێت بۆ باشترکردنی ڕێڕەوی هەناسەدان بێت، یاخود بچوککردنەوەی مەمک دەکرێت ئازاری مل و شان و بڕبڕەی پشت کەم بکاتەوە. تەنانەت بۆتۆکسیش دەکرێت بۆ تەندروستی مرۆڤ سوودی هەبێت، چونکە لە توانایدایە عارەقکردنەوە و لاسەرئێشە کەم بکاتەوە.

Why We Need to Stop Shaming People Who Get Cosmetic Surgery

هەندێک لە نەشتەرگەرییەکانیش شێوەی کەسەکە باشتر دەکەن و بەهۆیەوە دەتوانێت ژیانێکی تەندروستتر دەژی و پاڵنەرێکی زیاتری دەبێت بۆ ئەوەی ئەو شتانە بکات کە خۆی پێیخۆشە.

لە سەروو هەموو ئەمانەشەوە، ڕێککردنەوەی چەند چەوتییەک لە ڕووخساردا، یارمەتیی کەسەکە دەدات ژیانی پیشەیی باشتر بکات و هەلی کاری باشتری دەست بکەوێت، چونکە ئاشکرایە ئەوانەی شێوەیەکی ڕێکتریان هەیە ئەگەری دەستکەوتنی کاریان زیاترە، بۆیە جوانکارییەکی سادە و بچوک دەکرێت کاریگەریی گەورەی هەبێت.

Why We Need to Stop Shaming People Who Get Cosmetic Surgery

ب.ع