سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. ساتی تەقینەوە لە چێشتخانەیەکی چین

فۆتۆ: 
2020-07-23

3712 جار خوێندراوەتەوە

تەقینەوەیەکی گەورە چێشتخانەیەکی رۆژهەڵاتی چینی هەژاند و برینداربوونی چەندین کارمەند و میوانی چێشتخانەکەی لێکەوتەوە.

کامێراکانی چاودێری چرکەساتی تەقینەوەی چێشتخانەیەکیان لە ناوچەی لۆوبی لە هێیلۆنگ یانگی رۆژهەڵاتی چین تۆمارکردووە کە برینداربوونی کۆمەڵێک کەسی ئامادەبوو و چەندین زیانی ماددی لێکەوتەوە،

لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت زیانێکی زۆر بەر مێز و شتومەکەکانی ناو چێشتخانەکە دەکەوێت و دەسەڵاتدارانی چینیش دەڵێن، هۆکاری تەقینەوەکە نادیارە و لە ئێستادا دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە.