سەردێڕ:

عێراق لەبارەی کڕینی ڤاکسینی کۆرۆناوە روونکردنەوە دەدات

فۆتۆ: 
2020-07-23

6725 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، هەر وڵاتێکى جیهانی، ڤاکسینى دژە کۆرۆنا بەرهەمبهێنێت ئەوان دەیکڕن بۆ رزگارکردنى نەخۆشانى وڵاتەکە.

سەیف بەدر وتەبێژی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، لەهەركوێیەكی جیهان ڤاكسینی دژە كۆرۆنا بەرهەمبهێنرێت و چارەسەری توشبووانی كۆرۆنا بكات ئامادەن بیكڕن و هاوردەی بکەن.

ئاماژەى بەوەشکرد، هەوڵی خۆیان دەدەن بۆ رزگاركردنی ژیانی توشبووانی كۆرۆنا و بۆ ئەو مەبەستەش پەیوەندیەكانیان لەگەڵ وڵاتانی پێشكەوتوودا بەردەوامە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، تا ئێستا هەریەک لە چین و ئەمریکا و بەریتانیا رایانگەیاندووە، ڤاکسینى کۆرۆنایان دۆزیوەتەوە، بەڵام هیچ کام لەو سێ وڵاتە کاتى بەکارهێنانى ڤاکسینەکەیان بۆ توشبووانى کۆرۆنا ئاشکرا نەکردووە.

بەپێى ئامارەکانى وەزارەتى تەندروستیی عێراق، ژمارەى توشبووانى کۆرۆنا لەو وڵاتە گەیشتووەتە ١٠٠ هەزار کەس و لەو ژمارەیەش زیاتر لە ٦٧ هەزار توشبووش بەتەواوى چاکبوونەتەوە و چوار هەزار توشبووش گیانیان لەدەستداوە.