سەردێڕ:

یەکەم فڕۆکەخانە لە عێراق دەستی بە گەشتەکانی کردەوە

فۆتۆ: 
2020-07-23

10847 جار خوێندراوەتەوە

دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراق رایگەیاند، لەسەر داوای دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی و ناوەندی قەیرانەکان، فڕۆکەخانەی بەغدا بەڕووی گەشتە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکاندا کراوەتەوە.

جیهاد دیڤان بەرپرسی راگەیاندن لە دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق رایگەیاند، لەسەر داوای دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنیی و ناوەندی قەیرانەکان، فڕۆکەخانەی بەغدا بەڕووی گەشتە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکاندا کراوەتەوە، دەشڵێت، "پێویستە گەشتیارەکان لەناو فڕۆکەخانەدا دەمامک و دەستکێش بەکاربهێنن و لە ریزەکاندا رەچاوی دوورەپەرێزی کۆمەڵایەتی بکەن."

ئاماژەی بەوەشکرد، "لەنێوان هەر گەشتێکدا سێ بۆ چوار کاتژمێر ماوە هەیە، ئەم ماوەیەش بۆ ئەوەیە لە پێناو پاراستنی تەندروستیی گەشتیارەکاندا فڕۆکەکان خاوێن بکرێنەوە و بە دەرمانی دژەبەکتریا بڕشێندرێن."

لە ١٦ی ئادارەوە، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێوە بەڕووی گەشتە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکاندا داخرابوو، بەڵام لەئێستادا و دوای کەمکردنەوەی رێوشوێنەکان، جارێکی دیکە فڕۆکەخانەکە بەڕووی گەشتیاراندا کراوەیە.