سەردێڕ:

تەندروستیی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری توشبووانی کۆرۆنای راگەیاند

فۆتۆ: 
2020-07-23

4064 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو هەزار و ١٥١ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و دوو هەزار و ١١٥ چاکبوونەوە و ٦٨ گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، "لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا دوو هەزار و ١٥١ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە، بە جۆرێک ٨٩٣ حاڵەتیان لە بەغدان."

ئەوەش خراوەتەڕوو، " دوو هەزار و ١١٥ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، کە ٧٥١ کەسیان لە بەغدان."

ئاماژە بەوەشكراوە، "٦٨ کەس بە نەخۆشییەکە گیانیان لەدەستداوە."

بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا ١٠٢ هەزار و ٢٢٦ کەس لە عێراقدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش چوار هەزار و ١٢٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٦٩ هەزار و ٤٠٥ کەسیش لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە.