سەردێڕ:

وەزارەتی دارایی عێراق کاتی دابەشکردنی موچەی راگەیاند

فۆتۆ: 
2020-07-23

74994 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، بڕیاردراوە لەسەرەتای هەفتەی داهاتوودا، دابەشکردنی موچەی مانگی تەمموز دەستپێبکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی دارایی عێراق بڵاویکردەوە، "عەلی عەبدولئەمیر وەزیری دارایی عێراق بەشی ژمێریاری وەزارەتی دارایی راسپاردووە، کە لەسەرەتای هەفتەی داهاتوودا دەست بە دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران و خانەنشینان بکەن."

دوێنێ، بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، موچەخۆران دڵنیادەکەینەوە موچەی مانگی تەمموز دابینکراوە و پێش جەژنی قوربانیش دابەشدەکرێت.

لە ماوەی رابردووشدا، لیژنەی ئابووری لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاندبوو، موچەی موچەخۆران بۆ سێ مانگی داهاتوو ئامادەیە و لە کاتی خۆیدا دابەشدەکرێت، ئاماژە بەوەشکرابوو، یاسای قەرزکردن پارێزگاری دەکات لە دابینکردنی موچەی موچەخۆران لە ماوەی سێ مانگی داهاتوودا بەبێ دواکەوتن.