سەردێڕ:

نیشانەکانی بوونی کێشە لە دڵدا

فۆتۆ: 
2020-07-23

9623 جار خوێندراوەتەوە

پزیشکێك بەناوی سڤیتلانا زوبایلۆڤا کە پسپۆڕی بواری نەخۆشییەکانی دڵە ئاماژەی بەو نیشانە سەرەتاییانە کردووە کە دەریدەخەن ماسولکەی دڵ لاوازە.

ئەم پسپۆڕە دەریخستووە، ئەگەر هەر کەسێك ئەم نیشانانەی لێدەربکەوێت بەشێوەیەکی بەردەوام بەمەرجێك هیچ هۆکارێکی دیاریکراوی نەبێت و گرفتی تەندروستیی دیکەی نەبێت، ئەوا پێویستە بە زووترین کات سەردانی پزیشك بکات، وەك لە ماڵپەڕی "نۆفۆستی"دا هاتووە، بەم جۆرە:

١. هەستکردن بە تەنگی سنگ بەشێوەیەکی بەردەوام

٢. هەناسە تەنگی بەجۆرێك لەگەڵ کاتدا والێبێت لەگەڵ جوڵە و چالاکییەکی جەستەییدا هەناسەی زیاتر توند ببێت.

٣. زیادبوونی لێدانی دڵ.

٤. ئاوسانی قاچەکان و پێیەکان لە شەواندا.

٥. تێكچوونی خەو.

ژ.ن