سەردێڕ:

عێراق داهاتی نەوتی فرۆشراوی دوو مانگی رابردووی ئاشکراکرد

فۆتۆ: 
2020-07-23

4556 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، لە دوو مانگی یەک لەدوای یەکدا توانیویانە نەوتی عێراق بە زیاتر لەنرخی نەوتی برێنت بفرۆشن.

ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، بۆ یەکەمجار لەمێژووی عێراقدا توانیویانە نەوتی وڵاتەکە بەزیاتر لە نرخی برێنت بفرۆشن.

هاوکات، وەزیری نەوتى عێراق باسى لەو نرخە نەکردووە کە نەوتیان پێ فرۆشتووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، نرخی نەوتی خاوی برێنت لەبازاڕەکانی جیهاندا بە زیاتر لە ٤٤ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت .

بەپێى راگەیەندراوى وەزارەتى نەوتیش، عێراق لە مانگى حوزەیراندا ٨٤ ملیۆن و ٤٩٠ هەزار بەرمیل نەوتى هەناردەى بازاڕەکانى جیهان کردووە کە بەهاکەى زیاتر لە دوو ملیار و ٨٦١ ملیۆن دۆلار بووە و نرخى هەر بەرمیلێک نەوتیش بە زیاتر لە ٣٣ دۆلار فرۆشراوە.