سەردێڕ:

بانکی ناوەندیی عێراق: پێش جەژنی قوربان موچەی ئەم مانگە دابەشدەکرێت

فۆتۆ: 
2020-07-22

52246 جار خوێندراوەتەوە

بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، موچەخۆران دڵنیادەکەینەوە موچەی مانگی تەمموز دابینکراوە و پێش جەژنی قوربانیش دابەشدەکرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئیحسان یاسری بەڕێوەبەری گشتی نوسینگەی ژمێریاری لە بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، بانکی ناوەندی بڕی پێنج ترلیۆن دیناری بۆ موچەی فەرمانبەران و خانەنشینان دابینکردوە، دەشڵێت، "موچەی مانگی تەمموز پێش جەژنی قوربان دابەشدەکرێت".

لە پێشتردا، لە مانگی حوزەیراندا بانکی ناوەندی عێراق بڕی چوار ترلیۆن دیناری بۆ دابینکردنی موچەی موچەخۆران  تەرخانکردبوو.

لە ماوەی رابردووشدا، لیژنەی ئابووری لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاندبوو، موچەی موچەخۆران بۆ سێ مانگی داهاتوو ئامادەیە و لە کاتی خۆیدا دابەشدەکرێت. ئاماژە بەوەشکرابوو، یاسای قەرزکردن پارێزگاری دەکات لە دابینکردنی موچەی موچەخۆران لە ماوەی سێ مانگی داهاتوودا بەبێ دواکەوتن.