سەردێڕ:

ناوەڕۆکی كۆبوونەوەکەی کازمی و سەرۆكی ئەنجومەنی شورای ئێران

فۆتۆ: 
2020-07-22

3805 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆكوەزیرانی عێراق لە میانی دووەم رۆژی سەردانەكەی بۆ ئێران لەگەڵ سەرۆكی ئەنجومەنی شورای ئەو وڵاتە، كۆبووەوە.

لە راگەیەندراوێكدا نووسینگەی مستەفا کازمی سەرۆكوەزیرانی عێراق بڵاویکردووەتەوە، لە میانی دووەم رۆژی سەردانەکەیدا بۆ تارانی پایتەختی ئێران، کازمی لەگەڵ محەمەد باقر قاڵیباف سەرۆكی ئەنجومەنی شورای ئەو وڵاتە کۆبووەوە و تیایدا پتەوتركردنی هاوكارییەكانی نێوان عێراق و ئێران لە سەرجەم بوارەكاندا و رەوشی هەرێمی و كاریگەرییەکانی بۆ سەر هەردوو وڵات تاوتوێكراوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، هەردوولا سەبارەت بە هەوڵە دووقۆڵییەكانیان بە ئامانجی تێپەڕاندنی لێكەوتەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەر کەرتەکانی تەندروستیی و ئابوریی، ئەو ئاڵانگارییانەی كە بەهۆی قەیرانی ئابورییەوە بەرەو رووی عێراق و ئێران بووەنەتەوە گفتوگۆیان كردووە.

دوێنێ‌ سێشەممە، كازمی بەسەرۆكایەتی شاندێكی باڵا گەیشتە تاران و لە میانیدا تا ئێستا زنجیرەیەك دیدار و كۆبوونەوەی لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتە ئەنجامداوە.

لە سەردانەکەشیدا، هەریەک لە وەزیرانی دەرەوە، نەوت، كارەبا، دارایی، بەرگریی، تەندروستیی و راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق یاوەری مستەفا کازمی دەكەن.