سەردێڕ:

شاسوار عەبدولواحید: چارەسەرى دۆخى خەڵکى کوردستان دەرهێنانى پارەى هاوڵاتیانە لە دەستى حزب

فۆتۆ: 
2020-07-22

15304 جار خوێندراوەتەوە

شاسوار عەبدولواحید سەرۆکى جوڵانەوەى نەوەى نوێ رایگەیاند، چارەسەری دۆخی خەڵکی هەرێمی کوردستان و نەمانی گەندەڵی بە دەرهێنانی پارەی هاوڵاتیان و خەڵکە لە ژێر دەستی حیزب.

قسەکانى شاسوار عەبدولواحید سەرۆکى جوڵانەوەى نەوەى نوێ لەمیانى کۆبوونەوەیەکیدا هات لەگەڵ نورى مالیکى سەرۆکى حزبى دەعوەى عێراقى و سەرۆکى لیستى دەوڵەتى یاسا، هەر لەو کۆبوونەوەیەدا کێشەکانی هەرێم و بەغدا و دۆخی ئێستای فەرمانبەرانی هەرێم و دۆخی ناهەمواری ئابوری قسەو باسیان لەبارەوە کرا.

لەکۆبوونەوەیەکى تریشدا، لەگەڵ خەمیس خەنجەر ئەمیندارى گشتى پرۆژەى عەرەبی لە عێراق، شاسوار عەبدلواحید سەرۆکى جوڵانەوەى نەوەى نوێ ئاماژەى بە دۆخى سیاسیى و ئابوریى ئێستاى هەرێمى کوردستان کرد و هەردوولا بیر و بۆچوونى خۆیان لەبارەى رێگەکانى چارەسەرى ئەو کێشانە و چارەسەرى کێشەکانى نێوان هەرێم و بەغدا ئاڵوگۆڕ کرد.

شاسوار عەبدولواحید سەرۆکى جوڵانەوەى نەوەى نوێ بەسەردانێکى دوو رۆژە لەبەغدایە و لەمیانى ئەو سەردانەشدا چاوى بەسەرکردە سیاسییەکانى عێراق لە سونە و شیعە و پێکهاتەکانى تر و قەوارە سیاسییە جۆراوجۆرەکان دەکەوێت.