سەردێڕ:

كازمى: ڕێگە بە زیندووکردنەوەی تایفەگەری نادەین

فۆتۆ: 
2020-07-21

2659 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە قەزای تارمیەی سەر بەغداد ڕایگەیاند، رێگا بەهەڵگیرساندنی فیتنە و تایەفەگەری لە تارمییە نادەن.

مستەفا كازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، هێزە چەكدارەكان كاری گەورەیان كردووە لە گەڕان بەدوای شانە نوستووەكانی داعشدا، رێگەش نادەن  فیتنە لە تارمیە و ناوچەكانی تری عیراق دروست ببێت.

باسی لەوەشکرد، کە بەهەموو شێوەیەك بەرەوڕووی ئەوانە دەوەستنەوە كە هەوڵی سەرلەنوێ‌ زیندووكردنەوەی تایەفەگەری ئەدەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، هێزە سەربازیی و ئەمنییەكان سەركەوتن و پاڵەوانێتی بێوێنەیان لە بەگژداچوونەوەی تیرۆردا بەدەستهێناوە، كە بووەتە جێگەی شانازی سەرجەم رۆڵەكانی عیراق، ئاسایش و ئارامی هاوڵاتیان لەسەرجەم شارەكاندا دەپارێزن.

له ١٧ ى ئەم مانگە و لە ئاکامى پەلامارێكی چەکدارانی داعش لەناوچەی تارمیەی سەر بە پارێزگای بەغدا، عەمید ڕوكن عەلی غەیدان ئەفسەری سوپای عیراق كوژرا.