سەردێڕ:

تەندروستیی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری توشبووانی کۆرۆنای راگەیاند

فۆتۆ: 
2020-07-21

3424 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دووهەزار و ٢١٠ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و دوو هەزار و ٨ چاکبوونەوە و ٧٤ گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، "لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا دوو هەزار و ٨ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە، بە جۆرێک ٧٠٦ حاڵەتیان لە بەغدان."

ئەوەش خراوەتەڕوو، " دوو هەزار و ٨ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، کە ٨٠٩ کەسیان لە بەغدان."

ئاماژە بەوەشكراوە، "٧٤ کەس بە نەخۆشییەکە گیانیان لەدەستداوە."

بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا ٩٧ هەزار و ١٥٩ کەس لە عێراقدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش سێ هەزار و ٩٥٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٦٤ هەزار و ٩٥٠ کەسیش لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە.