سەردێڕ:

مسـتەفا کازمی گەیشتە ئێران

فۆتۆ: 
2020-07-21

7589 جار خوێندراوەتەوە

مستەفا كازمی گەیشتە تاران پایتەختی ئێران و بڕیاره‌ زنجیرەیەك دیدار و كۆبوونەوە لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتە بکات.

میدیاكانی عێراق و ئێران بڵاویانكردەوه‌، "مستەفا کازمی گەیشتە ئێران و دوای گەیشتنی بۆ فڕۆكەخانەی میهرئاباد لە تاران لە لایەن رەزا ئەرده‌كانیان وەزیری وزەی ئێرانەوە پێشوازیی لێكراوە."

ئاماژەیان بەوەشکردووە، "دوای تەواوبوونی رێورەسمی پێشوازییكردن لە مستەفا كازمی لەلایەن حەسەن روحانی سەرۆکكۆماری ئێرانەوە، كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان شاندی هەردوو وڵات ده‌ستپێده‌كه‌ن."

ئەوەش خراوەتەڕوو، "مستەفا كازمی بە جیا لەگەڵ حەسەن روحانی و عەلی خامنەیی رابەری كۆماری ئیسلامی ئێران كۆدەبێتەوە."

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، مستەفا كازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق بەسەرۆكایەتی شاندێكی باڵا لە بەغداوە بەرەو تاران بەڕێكەوت، هاوکات، لەدوای دەستبەكاربوونی لە پۆستی سەرۆكوەزیرانی عێراق لە مانگی ئایاری رابردووەوە ئەمە یەکەم سەردانە بۆ دەرەوە دەیکات.