سەردێڕ:

وێنە.. چالاکوانێکی ئەڵمانی لە بەغدا رفێندرا

فۆتۆ: 
2020-07-21

4271 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی بەغدا رایانگەیاند، چالاکوان و سەرۆکی بەشی کلتوریی پەیمانگای گۆتەی ئەڵمانی، لە نزیک پەیمانگاکەی لە بەغدا رفێندرا.

میدیاکانی عێراق رایانگەیاند، سەر لە ئێوارەی ڕۆژی رابردوو، هێلا مویس چالاکوان و سەرۆکی بەشی کلتور لە پەیمانگای گۆتەی ئەڵمانی لە بەغدا، لە نزیک پەیمانگاکەی و لە شەقامی ئەبونەواس رفێندراوە و لەو بارەیەوە پۆلیسی بەغدا باس لەوەدەکات، "هێلا مویس لەلایەن چەند کەسێکەوە رفێندراوە، کە تا ئێستا ناسنامەیان دیار نییە کێن."

ئاماژەیان بەوەشکردووە، "لە ئێستادا هێزە ئەمنییەکان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە رووداوەکە و هێشتا هۆکاری رفاندنەکەی دیارینەکراوە."

هێلا مویس نزیکەی شەش ساڵە لە عێراق دادەنیشێت و سەرۆکی بەشی کلتورە لە رێکخراوی گۆتەی ئەڵمانی، کە چەندین لقی جیاوازیان لە چەندین وڵاتدا هەیە و مویس چالاکوانە و بەردەوام پشتگیری پڕۆژەی گەنجانە.

هاوکات، مویس بەڕیوەبەری رێکخراوی ''بەیت ته‌رکیب''ە كه‌ ساڵانه‌ چەندین فێستیڤاڵ رێكده‌خات بۆ پشتیوانیكردن لە هونه‌رمه‌نده‌ گه‌نجه‌كانی شاری‌ به‌غدا.

Image may contain: 1 person

Image may contain: 1 person, sitting, bicycle and outdoorImage may contain: 1 person, standing, ocean, water, outdoor and closeup