سەردێڕ:

لە عێراق تاقیکردنەوەی پۆلی ١٢ دواخرا

فۆتۆ: 
2020-07-20

5115 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی پەروەردەی عێراق رایگەیاند، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە بڕیاردرا بە دواخستنی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی بۆ مانگی ئەیلول.

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی پەروەردەی عێراق رایگەیاند، "لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی وەزیری پەروەردە و سەرۆکی لیژنەی تاقیکردنەوەکان و چەند لایەنێکی پەیوەندیداری دیکەدا، بڕیاردراوە بەوەی تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی بە سەرجەم بەشەکانییەوە بۆ مانگی ئەیلولی ئەمساڵ دوابخرێت."

ئاماژە بەوەشكراوە، "هۆکاری دواخستنی تاقیکردنەوەکان بۆ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەگەڕێتەوە لەم وەرزەدا و لە پێناو پاراستنی خوێندکارانە."

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و راگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆوە بۆ ماوەیەک خوێندن لە خوێندنگەکاندا راگیرا و ئەوەش بووە هۆی دواخستنی تاقیکردنەوەکان بۆ مانگی تەمموز، لە ئێستاشدا بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە بۆ سەرو ٤٥ پلە، خوێندکاران بە گشتی گرفتیان بۆ دروستدەبێت لە ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکاندا.