سەردێڕ:

تەندروستیی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری توشبووانی کۆرۆنای راگەیاند

فۆتۆ: 
2020-07-20

3134 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٩٠٧ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و هەزار و ١٧٥ چاکبوونەوە و ٧٨ گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، "لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا هەزار و ٩٠٧ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە، بە جۆرێک ٧٦١ حاڵەتیان لە بەغدان."

ئەوەش خراوەتەڕوو، "هەزار و ١٧٥ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، کە ٩٧٧ کەسیان لە بەغدان."

ئاماژە بەوەشكراوە، "٧٨ کەس بە نەخۆشییەکە گیانیان لەدەستداوە." 

بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا ٩٤ هەزار و ٦٩٣ کەس لە عێراقدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش سێ هەزار و ٨٦٩ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٦٢ هەزار و ٨٣٦ کەسیش لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە.