سەردێڕ:

عێراق لە پلەی ١١ گەورەترین یەدەگەکانی گازدا دێت

فۆتۆ: 
2020-07-20

2548 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی دامەزراوەی نۆیمای ئەمریکی، بۆ ساڵی ٢٠١٩، عێراق لە پلەی یانزەیەمی ئەو وڵاتانەدا دێت کە خاوەنی گەورەترین یەدەگی گازن لە جیهاندا.

بەگوێرەی دامەزراوەی نۆیمای ئەمریکی بۆ داتا و توێژینەوە، عێراق بەڕێژەی ١٣٢.٢٢ ترلیۆن پێ چوارگۆشە گاز لە پلەی یانزەیەم و گەورەترین وڵاتانی یەدەگی گاز دێت، لەکاتێکدا، روسیا بەڕێژەی ١.٦٨٨.٢٣ ترلیۆن پێی چوارگۆشە، لە پلەی یەکەمی ریزبەندییەکەدا دێت.

هاوکات، ئێران بەڕێژەی ١.١٩٣.٩٧ ترلیۆن پێی چوارگۆشە لە پلەی دووەمی ریزبەندییەکەدا دێ

ئەوەش هاتووە، بەپێی زانیارییەکانی نوسینگەی لێکۆڵینەوە حکومیەکان، رێژەی سێ لەسەر چواری یەدەگی گازی سروشتی عێراق بەندە بە نەوتەوە، کە زۆربەیان دەکەونە کێڵگە گەورەکانی باشورەوە.

باس لەوەشکراوە، بەپشت بەستن بە بەڕێوەبەرایەتی زانیاریەکانی وزەی ئەمریکی "EIA"، بەرهەمهێنانی گازی سروشتی لە عێراق لە ساڵی ٢٠١٧دا، ٣٥٧ ملیار پێی چوارگۆشەی تێپەڕاندووە و لەماوەی ساڵێکدا ١٨ ملیار پێی چوارگۆشە زیادیکردووە.