سەردێڕ:

وێنە.. ژیانی چەند نابینایەک لەماوەی کەرەنتیندا

مارکۆی ٣١ ساڵ لەدایکبووی رۆمایە
فۆتۆ: ستیفانۆ سبرولی
2020-07-20

2033 جار خوێندراوەتەوە

ستیفانۆ سبرولی وێنەگری ئیتاڵی، دژواری و سەختییەکانی ژیانی نابینایان و ئەو کەسانەی کێشەی بینینیان هەیە لە ماوەی کەرەنتیندا، لە چوارچێوەی کۆمەڵێک وێنەدا دەخاتەڕوو.

A lady stands in a field with a dog on a lead next to a residential

لوسیلای ٥٥ ساڵ لەدایکبووی رۆمایە، مامۆستای مێژووی هونەر و پەیکەرتاشییە، بەهۆی نەخۆشیەوە هەستی بینینی لەدەستداوە.

Two twin boys sit indoors next to a window

دوانەیەکی ١٣ ساڵانی نابینا بە ناوەکانی لۆرێنزۆ و فرانسیسکۆ لەدایکبووی رۆمان، لۆرێنزۆ دەیەوێت ببێتە ژەنیاری ئامێری درەمس و فرانسیسکۆ دەیەوێت ببێت بە گۆرانیبێژ، بەڵام بەهۆی کەرەنتینەوە ئەو خولەی بۆی دەچوون وەستا.

A blind woman stands with her walking cane whilst wearing a face mask and gloves

سیمۆنای ٣٥ ساڵ لەدایکبووی رۆمایە، لەکاتێکدا ژیانێکی جێگیری هەبوو، دەڕۆیشتە دەرەوە و دەڕۆیشت بۆسەر کار و بە ئاسانی چاوی بە هاوڕێکانی دەکەوت، بەڵام ئەوە چەند مانگێکە بێبەشە لەم چالاکیانە.

A man sits in front of a window whilst holding a cat in his lap

ئێتۆرێی ٥٠ ساڵ لەدایکبووی رۆمایە، خاوەنی دوو جاوی لاوازە و ژیانێکی سەربەخۆی هەیە، کاردەکات و بەردەوام گەشت دەکات، یارمەتی ئەو کەسانەش دەدات کە هەمان کێشەی ئەویان هەیە.

A portrait of a blind man wearing a face mask

ماتیۆی ٣٢ ساڵ لەدایکبووی رۆمایە، هەموو رۆژێک بە پاس دەچێت بۆ ئۆفیسەکەی لە بانکێکی ئیتاڵیا و کاردەکات، لەگەڵ دایک و باوکی و دوو برایدا لە ماڵێکی بچوکدا دەژین، گرنگترین شت بۆ ماتیۆ گەڕانەوەیە بۆ ئۆفیس و کارکردن بەشێوەیەکی ئاسایی.

A woman stands next to window with the curtains pulled

کامیلای ٣٥ ساڵ لەدایکبووی رۆمایە، لە یەکێک لە مۆزەخانەکانی رۆمادا کاردەکات، بەڵام لە ئێستادا ترسێکی زۆری هەیە لە چوونەدەرەوە بەهۆی مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

A blind woman poses for a portrait against a pink wall

ئەنجێڵینای ٩٠ ساڵ لەدایکبووی سانتا مارینێلایە، لە خانەی بەساڵاچوواندا دەژی و سەردانی کەسە نزیکەکانی خۆشحالی دەکات، بەڵام لەماوەی کەرەنتین و دوورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتی تەنیا ژمارەیەکی سنورداری خزمەکانی دەتوانن سەردانی بکەن.

A man and a woman hold hands

ئاریانای ٣١ ساڵ و ستێفانۆی ٤٥ ساڵ لەدایکبووی سالێرنۆن، ئاریانا نابینایە و ستێفانۆی هاوسەری هەستی بینینی لاوازە، هەمیشە دەستی یەکتری دەگرن، جولی سەگەکەیان هەمیشە لە تەنیشتیانە.

A man stands in the street

ئەنتۆنی ٣١ ساڵ لەدایکبووی رۆمایە، ماوەی نۆ ساڵە نابینایە، بیری ئەو کاتانە دەکات کە لەگەڵ کچە هاوڕێکەیدا بەسەریدەبرد و لە ئێستادا بەشێکی دیکەی شارەکەدا دەژی، ئاواتی ئەوە دەخوازێت ئەو کەسانەی رۆژانە لەکاتی چالاکییەکانیدا دەیبینن لێیتێبگەن.