سەردێڕ:

تەندروستیی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری توشبووانی کۆرۆنای راگەیاند

فۆتۆ: 
2020-07-19

3446 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دووهەزار و ٣١٠ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و دووهەزار و ٣٦ چاکبوونەوە و ٩٠ گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، "لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا دووهەزار و ٣١٠ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە، بە جۆرێک ٧٦١ حاڵەتیان لە بەغدان."

ئەوەش خراوەتەڕوو، "دووهەزار و ٣٦ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، کە ٨٣٤ کەسیان لە بەغدان."

ئاماژە بەوەشكراوە، "٩٠ کەس بە نەخۆشییەکە گیانیان لەدەستداوە."  

بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا ٩٢ هەزار و ٥٣٠ کەس لە عێراقدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش سێ هەزار و ٧٨١ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٦٠ هەزار و ٥٢٨ کەسیش لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە.