سەردێڕ:

بۆچی لە کاتی برسێتیدا توشی سەرئێشە دەبین؟

فۆتۆ: 
2020-07-19

8492 جار خوێندراوەتەوە

هەندێک کەس لە کاتی هەستکردن بە برسێتیدا ڕاستەوخۆ توشی سەرئێشە دەبن، ئەمەش بە هۆی کاردانەوەی جەستەیە بۆ خۆراکی ناتەندروست.

سەرئێشە یەکێکە لەو گرفتە تەندروستیانەی زۆر کەس دوچاری دەبنەوە و چەندین جۆری هەیە، سەرئێشەی کاتی برسێتی جۆرێکێتی و کە لە کاتی نەبوونی خۆراک بۆ جەستە ڕوودەدات.

کاتێک جەستە خۆراکی پێویستی پێناگات ڕێژەی کلوکۆز لە جەستەدا نزم دەبیتەوە و ماسولکەکان گرژ دەبن و دەمارەکان فراوان دەبن و پەستانی خوێن زیاد دەکات، ئەمە لە کاتێکدا ڕوودەدات کە جەستە بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک خۆراکی وەرنەگرتووە یاخود کەسێک کە بەردەوام قاوە دەخواتەوە و لە پڕ وازیلێدەهێنێت هەمان بارودۆخ ڕوودەدات.

هۆکارێکی دیکەی سەرئێشە بەهۆی نان نەخواردنەوە ئەوەیە کە کەسێک شەوان درەنگ دەخەوێت و کاتی خواردنی ژەمەکانی تێکدەچێت و ڕێژەی شەکر لە خوێنیدا دادەبەزێت.

بۆ چارەسەرکردنی ئەم گرفتە پێویستە زیاتر گرنگی بدرێت بە خواردنی پڕۆتین.

ژ.ن