سەردێڕ:

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق: موچەی سێ مانگی فەرمانبەران ئامادەیە

فۆتۆ: 
2020-07-19

26172 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، هیچ گرفتێک لە موچەی سێ مانگی داهاتووی فەرمانبەراندا نییە و بەبێ دواکەوتن و لە کاتی خۆیدا دابەشدەکرێن.

محەمەد دەراجی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە میدیای فەڕمی عێراقی راگەیاند، لیژنەکەیان چاوەڕێی ناردنی پرۆژەیاسای چاکسازی ئابوری دەکەن لەلایەن حکومەتەوە و بەگوێرەی پرۆژەیاساکەش، موچەی سێ مانگی داهاتوو فەرمانبەران هیچ گرفتێکی نییە و لە کاتی خۆیدا دابەشدەکرێت.

پێشتر، بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، بۆ روبەڕوبوونەوەی قەیرانی دارایی پێکەوە لەگەڵ وەزارەتی داراییدا کاردەکەن و لە دەستپێکیشدا، موچەی سێ مانگی فەرمانبەرانیان ئامادەکردووە.

ئەگەرچی بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دابەزینی بەرچاوی نرخی نەوتەوە قەیرانی ئابوری رووی لە عێراق کردووە، بەڵام حکومەت تاوەکو ئێستا هیچ موچەیەکی فەرمانبەرانی رانەگرتووە و دڵنیاییشیداوە لە ئامادەکردنی موچەی مانگەکانی حەوت، هەشت و نۆی داهاتوو.