سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. ساتی تەقینەوەی بارهەڵگرێک کە بەهۆیەوە ٤١ کەس گیانیان لەدەستدا

فۆتۆ: 
2020-07-19

51725 جار خوێندراوەتەوە

ساتەوەختی تەقینەوەی بارهەڵگرێک لەسەر رێگای باکوری کۆڵۆمبیا کە بەهۆی گەورەیی ئاگرکەوتنەوەکەیەوە ٤١ کەس گیانیان لەدەستدا.

میدیاکانی کۆڵۆمبیا بڵاویانکردەوە، تەقینەوەکە لەکاتێکدا روویداوە، دەیان کەس لە دەوری ئەو بارهەڵگرە بە مەبەستی دزینی سوتەمەنیەکەی ناوی کۆبوونەتەوە کە وەرگەڕاوە و شوێنی رووداوەکەش کەوتووەتە شەقامی نێوان شارەکانی بارانکوێلا و سانتامارتا لە دورگەی کاریبی.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە رۆژی ٦ی تەمموزەوە کە تەقینەوەکە روویداوە تا ئێستا رێژەی زیانە گیانییەکان روو لە زیادبوونە و تاوەکو ئەمڕۆ ٤١ حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرکەوتنەکەوە تۆمارکراوە.