سەردێڕ:

تەندروستیی عێراق نوێترین زانیاریی لەبارەی چارەسەرەکانی کۆرۆناوە ئاشکرادەکات

فۆتۆ: 
2020-07-19

31800 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، هەریەک لە دەرمانی ئەکتەمیرا و کاڵتیرا و فابیڤیری تایبەت بە چارەسەری کۆرۆنا لە بنکە تەندروستییەکانی بەغدا و پارێزگاکانی دیکەدا بەردەستن.

وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، رۆژی پێنجشەممەی رابردوو بڕێکی زۆر لە دەرمانی ئەکتەمیرا گەیشتووەتە عێراق و بەسەر بنکە تەندروستییەکاندا دابەشکراون.

راشیگەیاند، کە دوێنێش، بڕێکی زۆر لە دەرمانی کاڵتیرا و فابیڤیر (دەرمانە روسییەکە) گەیشتوونەتە عێراق و بەسەر بنکەکانی بەغدای پایتەخت و شارەکانی دیکەدا دابەشکراون.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەم دەرمانانە لەژێر چاودێری پزیشکی شارەزا و تیمی تەندروستی تایبەتدا بە بڕی جیاواز جیاواز بە نەخۆشەکان دەدرێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، عێراق جگە لە هاوردەکردنی دەرمانی چارەسەری کۆرۆنا، هاوکات، لە هەوڵی کڕینی پێشوەختەی ڤاکسینە روسییەکەدایە.