سەردێڕ:

نیشانەکانی بوونی کێشە لە سییەکاندا

فۆتۆ: 
2020-07-19

34300 جار خوێندراوەتەوە

لەکاتی هەستکردن بە ئازاری ماسولکەکانی شان و کۆکەی بەردەوام و بێهێزی جەستە لە نیشانەکانی بوونی گرفتە لە تەندروستیی سییەکاندا، لەم دۆخانەشدا باشترە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێت.

ماڵپەڕی برایتساید لە بابەتێکی تەندروستیدا ئاماژەی بە دیارترین نیشانەکانی تێکچوونی تەندروستیی سییەکان کردووە ئەوانیش:

 بوونی ئازارێکی توند لە شان و پشتدا

5 Signs Your Lungs Are Gasping for Help

یەکێک لە نیشانەکانی نا تەندروستیی سییەکان بوونی ئازارە لە دەفەی شان و پشتدا و ئازار لە سنگدا، کە رەنگە ئاماژەبێت بۆ توشبوون بە شیرپەنجەی سییەکان و لە قۆناغی سەرەتاییدا بێت زوو چارەسەرکردنی لە نەخۆشییەکە پارێزراو دەبیت، بەتایبەت ئەگەر ئازارەکە ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر و توندتر بێت.

کۆکەی بەردەوام
5 Signs Your Lungs Are Gasping for Help

هەندێک جار بەهۆی پەتای وەرزییەوەیە، بەڵام ئەگەری هەیە ئاماژەبێت بۆ نەخۆشییەکی درێژخایەن، دەبێت جۆری کۆکەکە و ماوەکەی لەگەڵ توندییەکەی بزانرێت و چارەسەری بۆ بکرێت، ڕەنگە ئاماژە بێت بۆ توشبوون بە شێرپەنجە بەتایبەت ئەگەر کۆکەکە خوێنی لەگەڵدا بێت.

تەنگەنەفەسی
5 Signs Your Lungs Are Gasping for Help

تەنگەنەفەسی پێدەچێت ئاماژەبێت بۆ تێکچوونی تەندروستیی دڵ یاخود سییەکان، یاخود ڕەبۆ و هەستیاریی، ئەگەر لەم دۆخانەدا هۆکەی بەهۆی وەرزییەوە بێت باشترە ئەو ژینگەی تێیدایت بیگۆڕیت، یان لەکاتی توندبوونی دۆخی تەندروستیت باشترە سەردانی پزیشک بکرێت.

 زەردبوونی سپێنەی چاو و پێست "زەردووی"
5 Signs Your Lungs Are Gasping for Help

ئاماژەیەکی ترە بۆ تێکچوونی تەندروستیی سییەکان بەتایبەت ئەگەر جگەر ئەرکی خۆی بە باشی جێبەجێ نەکات کە لە ئەنجامدا زەردووی بەدوادا دێت.

 کەمبوونەوەی وزەی جەستە

5 Signs Your Lungs Are Gasping for Help

هەموو کەسێک بەپێی کاتە جیاوازەکان هەست بە ماندووێتی دەکات ئەمە کارێکی ئاساییە، بەڵام بەردەوام هەستکردن بە ماندوێتی و خەواڵوویی و چارەسەر نەبوونی کۆکە و لەدەستدانی ئارەزووی خواردن ئاماژەیەکی ترن بۆ بوونی گرفت لە سییەکان.