سەردێڕ:

نیشانەکانی کەمی ڤیتامین C لە جەستەدا

فۆتۆ: 
2020-07-18

12747 جار خوێندراوەتەوە

جەستە بۆ مانەوەی بە تەندروستی پێویستی بە ڤیتامین و کانزا جیاوازەکانە، لەوانەش ڤیتامین سی کە ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە پاراستنی لەش لە نەخۆشییە جیاوازەکان.

ماڵپەڕی سیحەتی لە بابەتێکدا ئاماژەی بە نیشانەکانی کەمبوونەوەی ڤیتامین سی کردووە لە جەستەدا، ئەوانیش:

-خوێنبەربوونی پوک و هەوکردنی ددانەکان و ناودەم و پوک.

-وشکبوونەوە و دروستبوونی پەڵە لە جەستەدا.

-زیادبوونی کێشی لەش بەتایبەت لە بەشێکی جەستەدا.

-لاوازبوونی سیستمی بەرگری لەش و زوو توشبوون بە نەخۆشییە ڤایرۆسی و درمەکان.

-شەکەتی و ماندوێتی بێ بوونی هیچ هۆکارێکی دیاریکراو.

-درەنگ ساڕێژبوونی برین.

-کەمبوونەوەی کۆلاجین لە جەستەدا و زوو تێکچوونی پێست.

-لاوازبوونی گەشەی قژ و نینۆکەکان.

Vitamin C Deficiency Symptoms That Should Never Be Ignored ...