سەردێڕ:

وەزیری ناوخۆی عێراق: کارەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی ڕەگەزنامە دەستپێدەکاتەوە

فۆتۆ: 
2020-07-18

6612 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، سبەینێ کارەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی ڕەگەزنامە بەشێوەی ئۆنلاین دەستپێدەکاتەوە.

عوسمان غانمی وەزیری ناوخۆی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، رۆژی دووشەممە کارەکانی پاسپۆرت بەشێوەی ئەلیکترۆنی دەستپێدەکەنەوە و بۆ ئەو مەبەستە هەموو بەڕێوەبەرایەتییەکانیان ئاگادارکردوەتەوە دەوامی فەرمی دەستپێبکەنەوە.

غانمى راشیگەیاند، رۆژى یەكشەممە، بەڕێوەبەرایەتییەكانی باری شارستانی و پاسپۆرت و نشینگە بۆ كاری دەرهێنانی كارتی نیشتەجێبوون دەكرێنەوە و فەرمانگەکانی دیکە و مامەڵەکانی سورەت قەید و پشتگیری هەفتەی داهاتوو دەستپێدەکاتەوە.

لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتیمانی عێراق بڕیاردراوە لە ڕۆژی ۲۳ی ئەم مانگەوە فڕۆکەخانەکانی عێراق و هەرێم بکرێنەوە و گەشتەکانی ئاسمانیی دەستپێبکەنەوە.