سەردێڕ:

وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی بەغدا دەكات

فۆتۆ: 
2020-07-18

1951 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، بڕیارە سبەی یەكشەممە وەزیری دەرەوەی ئێران، سەردانی بەغدا بکات.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، سبەی یەكشەممە محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی بەغدا دەكات، سەرەتا لەگەڵ هاوتا عێراقییەكەی، فوئاد حوسێن كۆدەبێتەوە و دواتر بە هاوبەشی كۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی سازدەكەن."

ئەوەش هاتووە، "وەزیری دەرەوەی ئێران هەر لە چوارچێوەی سەردانەكەی بۆ بەغدا بە جیا لەگەڵ سەرۆک كۆمار و سەرۆك وەزیران و سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، كۆدەبێتەوە."

ئەوەش خراوەتەڕوو، "محەمەد جەواد زەریف لە چوارچێوەی دیدار و كۆبوونەوەكانی لە بەغدا، چۆنییەتی پتەوتركردنی پەیوەندییەكانی نێوان تاران و بەغدا لەگەڵ بەرپرسانی عێراق تاوتوێ دەكات."