سەردێڕ:

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لەبارەی راییکردنی مامەڵەی هاوڵاتیانەوە بڕیاری دەرکرد

فۆتۆ: 
2020-07-18

4838 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری ناوخۆی عێراق رایگەیاند، فەرمانیان داوە لەرێگەی ئەلیكترۆنییەوە، مامەڵەكانی هاوڵاتیان لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گشتی بەغدا و سەرجەم پارێزگاكانی دیكە راییبكرێن، لەنێویاندا بەناوكردنی ئۆتۆمبێل.

عوسمان غانمی وەزیری ناوخۆی عێراق رایگەیاند، "زۆرێك لە هاوڵاتیان داوایان لە وەزارەتی ناوخۆ كردووە، كارەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆ دەست پێبكاتەوە، هەربۆیە فەرمانمان داوە لەرێگەی ئەلیكترۆنییەوە، مامەڵەكانی هاوڵاتیان لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گشتی لە بەغدا و سەرجەم پارێزگاكانی دیكە راییبكرێن، لەنێویاندا بەناوكردنی ئۆتۆمبێل".

راشیگەیاند، "بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە كاری ژمارەیەك لە فەرمانگەكان هەڵپەسێردراوە لەنێویاندا بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتوچۆ".

ئەمە بۆ یەكەمجارە لەرێگەی ئەلیكترۆنییەوە، مامەڵەكانی هاوڵاتیان لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گشتی بەغدا و پارێزگاکانی دیکەی عێراق راییبکرێت.