سەردێڕ:

کازمی هێز بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی دەروازەیەکی سنوری دیکە دەنێرێت

فۆتۆ: 
2020-07-18

112233 جار خوێندراوەتەوە

بە فەرمانی مستەفا کازمی، هێزێکی تایبەت رەوانەی دەروازەی سنوریی زورباتیە لە پارێزگای واست دەکرێت و لە ئێستاشدا فەرماندە باڵاکانی سوپای عێراق گەیشتوونەتە ناوچەکە.

عەبدولئەمیر شەمەری، جێگری سەرۆکی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان بە میدیای فەڕمی عێراقی راگەیاندووە، بە زووی هێزێکی تایبەت لە ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان رەوانەی دەروازەی زورباتیە لە پارێزگای واست دەکرێت.

راشیگەیاندووە، کە رێکاری تایبەت و توند دەگیرێتە بەر بۆ بەرگرتن لە خراپ بەکارهێنانی دەروازە سنورییەکان و چەسپاندنی یاسا تیایاندا.

باسی لەوەشکردووە، سەردانکردنیان بۆ دەروازەکە بە مەبەستی کۆکردنەوەی زانیارییە لەسەر ناوچەکە و لە چەند رۆژی داهاتوودا هێزێکی تایبەت بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی دەنێردرێت.

لەماوەی رابردوودا، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە کۆنترۆڵکردنەوەی دەروازە سنورییەکان و لە دەستپێکدا، هێزی تایبەتیی رەوانەی دەروازەکانی مونزریە و مەندەلی لە پارێزگای دیالە کرد.