سەردێڕ:

تەندروستیی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری توشبووانی کۆرۆنای راگەیاند

فۆتۆ: 
2020-07-17

3837 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، هەزار و ٨٧٢ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و دوو هەزار و ٦١ چاکبوونەوە و ٨٣ گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.

ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، "لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا هەزار و ٨٧٢ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە، بە جۆرێک ٥٢١ حاڵەتیان لە بەغدان."

ئەوەش خراوەتەڕوو، "دوو هەزار و ٦١ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، کە ٦٤٩ کەسیان لە بەغدان."

ئاماژە بەوەشكراوە، "٨٣ کەس بە نەخۆشییەکە گیانیان لەدەستداوە."

بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا ٨٨ هەزار و ١٧١ کەس لە عێراقدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش سێ هەزار و ٦١٦ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٥٦ هەزار و ٤٩٥ کەسیش لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە.