سەردێڕ:

ئاماری شەش مانگی رابردووی توندوتیژی خێزانی لە عێراقدا بڵاوکرایەوە

فۆتۆ: 
2020-07-17

2003 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، لە مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٠دا، زیاتر لە پێنج هەزار حاڵەتی توندوتیژی خێزانی تۆمارکراوە.

سەعد مەعن وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، بەپێی ئامارەکە، لە میانی شەش مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٠دا، پێنج هەزار و ٢٩٢ حاڵەتی توندوتیژی خێزانی لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکەی عێراق تۆمارکراون.

باسی لەوەشکردوە کە لە نێو حاڵەتە تۆمارکراوەکاندا، سێ هەزار و ٦٣٧ حاڵەتیان لەلایەن پیاوەوە توندوتیژی کراوە بەرامبەر بە هاوسەرەکانیان و ٤٥٣ حاڵەتی توندوتیژیش تۆمارکراوە کە ئافرەتان بەرامبەر بە هاوسەرەکانیان ئەنجامیانداوە.

ئەوەش هاتووە کە ٤٠٢ حاڵەتی توندوتیژی لەنێوان خوشک و برا و ١٨٣ حاڵەتی توندوتیژی لەلایەن دایکان و باوکان و منداڵەکان و ٦١٧ حاڵەتی توندوتیژی لەلایەن منداڵەوە بەرامبەر بە دایک و باوک ئەنجامداراوە.