سەردێڕ:

نزیکترین وێنەی خۆر بڵاوکرایەوە

فۆتۆ: 
2020-07-16

6478 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی بۆشایی ئەوروپا چەند وێنەیەکی بڵاوکردەوە کە نزیکترین وێنەی خۆرن و لە دووری ٧٠ ملیۆن کیلۆمەترەوە گیراون.

ماڵپەڕی سکای نیوز بڵاویکردەوە، وێنەکان لەلایەن سەتەلایتی ESA بەریتانیەوە گیراون کە سەر بە ئاژانسی بۆشایی ئەوروپایە.

ئاماژە بەوەشکراوە، وێنەکان وەکو تابلۆیەکی ئاڵتونی دەردەکەون کە تێکەڵن بە دوکەڵ و ئاگر و ئەوەش، نیشانەی گەرمی بێسنوری خۆرە.

سەتەلایتی ESA لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا بە مەبەستی ئاشکراکردنی رەفتاری داینامیکی خۆر، لەلایەن ئاژانسی بۆشایی ئەوروپا و لە خاکی ئەمریکاوە رەوانەی بۆشایی ئاسمان کرا.

تم التقاطها من مسافة 77 مليون كلم