سەردێڕ:

کازمی: بەمزوانە کاتی هەڵبژاردنى پێشوەختە رادەگەیەنین

فۆتۆ: 
2020-07-16

6562 جار خوێندراوەتەوە

سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق رایگەیاند، به‌م نزیكانه‌ واده‌ى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوەختە راده‌گه‌یه‌نرێت.

مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، هەلبژاردنێکی پاک و بێگەرد ئەنجامدەدەن و کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانیش پێویستە سەربەخۆیانە بەو بەرپرسیارێتییە هەڵبسێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەماوەی چەند رۆژی ئایندەدا لیستی ناوی شەهیدانی خۆپیشاندەر و هێزە ئەمنییەکان ئامادەدەکرێت.

لەبارەی ناساندنی بەسرە وەک پایتەختی ئابوری کازمی رایگەیاند، بەسرە تەنها لەسەر کاغەز پایتەختی ئابورییە، لەبری ئەوە بووە بە پایتەختی هەژاران و لێقەوماوان، هەرگیز پایتەختی ئابوری نەبووە.

ئەوەشی خستەڕوو، بڕیاردراوه ‌به‌ جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی ژێرخانی ئابوری و دابه‌شكردنی زه‌وی نیشته‌جێبون به‌سه‌ر شایسته‌كان له ‌ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئاودانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردن و شاره‌وانیه‌كان به‌سود وه‌رگرتن له‌راوێژكاری له‌گه‌ڵ خانه‌نشینانی پارێزگای به‌سرە.

لە مانگی ئایاردا، پەرلەمانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ متمانەی بە کابینەکەی مستەفا کازمی بەخشی، بەوەش دوای روخانی حکومەتی بەعس کازمی بوو بە شەشەم سەرۆک وەزیرانی عێراق.