سەردێڕ:

تەندروستیی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری توشبووانی کۆرۆنای راگەیاند

فۆتۆ: 
2020-07-15

3206 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، هەزار و ٩٢٩ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و هەزار و ٧٥٩ چاکبوونەوە و ٧٥ گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، "لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا هەزار و ٩٢٩ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە، بە جۆرێک ٤٩٦ حاڵەتیان لە بەغدان."

ئەوەش خراوەتەڕوو، "هەزار و ٧٥٩ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، کە ٤٨٥ کەسیان لە بەغدان."

ئاماژە بەوەشكراوە، "٧٥ کەس بە نەخۆشییەکە گیانیان لەدەستداوە."

بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا ٨٣ هەزار و ٨٦٧ کەس لە عێراقدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش سێ هەزار و ٤٣٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٥٢ هەزار و ٦٢١ کەسیش لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە.