سەردێڕ:

کاتژمێر ٥:٣٠ خولەکى بەیانى مستەفا کازمى و وەزیرەکانى گەیشتنە بەسڕە

فۆتۆ: 
2020-07-15

15065 جار خوێندراوەتەوە

کاتژمێر٥:٣٠ خولەکی ئەمڕۆ بەیانی مستەفا کازمی و چەند وەزیرێک گەیشتنە بەسڕە و هەرلەوێدا کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەیزرانیان ئەنجامدا، لە دوای گەیشتەنەکەشی بۆ ئەو پارێزگایە، سێ دەروازەی سنوری کۆنتڕۆڵ کرانەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، کاتژمێر ٥ و ٣٠ خولەکی بەیانی، مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق و چەند وەزیرێک گەیشتنە پارێزگای بەسڕە و لەوێدا کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانیان ئەنجامدا، لەمیانی کۆبوونەوەکەشدا کازمی رایگەیاند، "پێكەوە كاركردن یارمەتیمان دەدات بۆ تێپەڕاندنی ئەو بەرەنگارییانەی كە لە ئێستادا بەرەوڕووی وڵاتەكەمان بووەتەوە".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانمان لە بەسڕە سازكردووە بۆ ئەوەی داواكارییەكانی دانیشتوانی شارەكە جێبەجێبكەین و خزمەتگوزارییەكانیان پێشكەش بكەین."

ئەوەش لە کاتێکدایە، چاودێرانی سیاسی و چالاکوانان ئەو سەردانکردنەی مستەفا کازمی بۆ بەسڕە بە جیاواز و دەگمەن لێکدەدەنەوە و باس لەوەدەکەن، بەو کاتە زووەی سەلەبەیانی و ئەنجامدانی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران لە پارێزگای بەسڕە رووداوێی دەگمەنە، هەندێک لە چالاکوانانیش وەک توانجێک لە تواناکانی، مستەفا کازمیان بە "کرێکاری خەباتە" ناوبردووە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ مستەفا کازمی کۆنتڕۆڵکردنەوەی هەریەک لە دەروازەکانی شلامجە و سەفوان و مینای ئوم قەسری راگەیاند.