سەردێڕ:

هۆشداری بە ئەفسەرانی وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەدرێت

فۆتۆ: 
2020-07-15

17112 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری ناوخۆی عێراق رایگەیاند، هەر ئەفسەرێك ئەركەكەی بە باشی جێبەجێنەكات، رەوانەی سەر سنور دەکرێت و هەر عەمیدێکیش لێهاتوو نەبێت لەسەر کار لادەدرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، عوسمان غانمی لە میانی كۆبوونەوەی لەگەڵ فەرماندە ئەمنییەكاندا لە فەرماندەیی پۆلیسی بەغدا رایگەیاند، "هەر ئەفسەرێك لە پلەی ملازم تا پلەی عەقید لە وەزارەتی ناوخۆ، ئەركەكەی بە باشی جێبەجێنەكات، ئەوا رەوانەی سەر سنوری دەكەم".

ئاماژەی بەوەشكرد، "هەر ئەفسەرێك بە پلەی عەمید لە وەزارەتی ناوخۆ لێهاتوو نەبێت، ئەوا لە پۆستەكەی دووردەخرێتەوە و دوای شەش مانگیش خانەنشین دەكرێت."

وەزیری ناوخۆی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، "رەوشی ئێستامان بەرگەی هیچ هەڵەیەكی ئەمنیی ناگرێت، جگە لەوەش هەر فەرمانبەرێك لە وەزارەتی ناوخۆ تەنها لەبەر موچە دەوام بكات، ئەوا شوێنی لە وەزارەتدا نابێت."