سەردێڕ:

حەوت چەکداری داعش لە عێراق دەستگیرکران

فۆتۆ: 
2020-07-15

2332 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی هەواڵگریی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، حەوت چەکداری داعش لە سنوری پارێزگای سەڵاحەدین دەستگیرکراون.

لە راگەیەندراوێكدا ئاژانسی هەواڵگریی سەربە وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاویكردەوە، "هێزەكانیان لە میانی ئۆپەراسیۆنێكدا، حەوت چەکداری داعشیان لە ژمارەیەك ناوچەی سنوری قەزای خورماتوو لە باكوری رۆژهەڵاتی پارێزگای سەڵاحەدین دەستگیركردووە، کە دەستگیركراوەكان بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواكراون."

ئەوەش هاتووە، "ئەو چەکدارانە پێشتر بەشدارییان لە چەندین كردەی چەکداری دژبە هێزە ئەمنییەكان لە ناوچەكانی پارێزگای سەڵاحەدین كردووە."

ئاماژە بەوەشکراوە، "دوای وەرگرتنی وتەكانیان، بە مەبەستی تەواوكردنی لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیاندا رەوانەی لایەنی دادوەریی كراون."

لە ١٢ی شوباتی ئەمساڵ قۆناغی یەکەمی ئۆپەراسیۆنی پاڵەوانانی عێراق لە پارێزگای ئەنبار دەستیپێکرد و لە ئێستادا ئۆپەراسیۆنەکە لە قۆناغی چوارەمیدایە.