سەردێڕ:

وەتسئەپ لەسەر ئاستی جیهان کێشەی تێکەوت و لەکارکەوت

فۆتۆ: 
2020-07-14

4448 جار خوێندراوەتەوە

ئەمشەو ئەپی وەتسئەپی تایبەت بە نامە و پەیوەندی دەنگی و ڤیدیۆیی لەسەر ئاستی جیهان کێشەی تێکەوت و لەکارکەوت.

میدیاکانی جیهان بڵاویانکردەوە، بەکارهێنەرانی وەتسئەپ لە ئەوروپا، ئوستراڵیا، ئەمریکا، هیندستان و ئەمریکای باشور رەخنە لە لەکارکەوتنی بەرنامەکە دەگرن.

باس لەوەشکراوە، هێشتا بەرپرسانی وەتسئەپ و فەیسبووک هیچ لێدوانێکیان لەوبارەیەوە نەداوە و تادێت سکاڵا و رەخنەی بەکارهێنەرانی روو لە زیادبوونە بە جۆرێک تاوەکو ئێستا بە تەنیا لە تویتەر ٣٢١ هەزار تویت لەبارەی لەکارکەوتنی وەتسئەپەوە کراوە.

هاوکات، بەکارهێنەرانی وەتسئەپ ئاماژە بەوەدەکەن، کە لە بەشی سەرەوەی بەرنامەکە دەنوسرێت "Connecting…" و پاشان بە هیچ جۆرێک نامە نانێردرێت.

لە ساڵی ٢٠١٤دا، کۆمپانیای فەیسبووک وەتسئەپی بە بڕی ١٩ ملیار دۆلار کڕییەوە و لە ئێستادا زیاتر لە دوو ملیار بەکارهێنەری هەیە و سەر بە کۆمپانیای ناوبراوە.