سەردێڕ:

لە تەقینەوەیەکدا لە دیالە سێ سەرباز کوژران

فۆتۆ: 
2020-07-13

1430 جار خوێندراوەتەوە

لە ئاکامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لە ناوچەیەکی پارێزگای دیالە، سێ سەرباز کوژران.

شەعلان کاملی ئەفسەر لە پۆلیسی دیالە رایگەیاند، "تیمێکی پووچەڵکردنەوەی بۆمب، هەوڵیاندا بۆمبێکی چێندراو لە ناوچەی حەوز وەقفی رۆژهەڵاتی شاری باقووبە لە سەنتەری پارێزگای دیالە پووچەڵبکەنەوە، بەڵام بۆمبەکە تەقیوەتەوە".

باسی لەوەشکرد، "تەقینەوەکە لەو کاتەدا ڕوویداوە کە تیمێکی پووچەڵکردنەوەی بۆمب، بە یاوەری فەرمانبەرانی فەرمانگەی ئاو و ئاوەڕۆ سەرقاڵی پاککردنەوەی ئاوەڕۆبوون لە ناوچەکەدا و لە ئەنجامدا، سێ سەرباز کوژران."

لەوبارەیەوە، شەعلان کاملی چەکدارانی داعشی بە چاندنی بۆمب لە ناوچە جیاجیاکانی عێراقدا تۆمەتبار كردووە.