سەردێڕ:

تەندروستیی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری توشبووانی کۆرۆنای ڕاگەیاند

فۆتۆ: 
2020-07-13

2937 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، هەزار و ٩٧٥ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و دوو هەزار و ١٩٠ چاکبوونەوە و ٨٦ گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند، "لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا هەزار و ٩٧٥ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە، بە جۆرێک ٧٧٥ حاڵەتیان لە بەغدان.

ئەوەش خراوەتەڕوو، "دوو هەزار و ١٩٠ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، کە ٨١١ کەسیان لە بەغدان.

ئاماژە بەوەشكراوە، "٨٦ کەس بە نەخۆشییەکە گیانیان لەدەستداوە."

بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا ٧٩ هەزار و ٧٣٥ کەس لە عێراقدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش سێ هەزار و ٢٥٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٤٦ هەزار و ٩٩٨ کەسیش لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە.