سەردێڕ:

ماوەی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق درێژکرایەوە

فۆتۆ: 
2020-07-13

7579 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی هەولێر رایگەیاند، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عێراق راگرتنی گەشتەکانی تاوەکو ٢٢ی تەمموز درێژکردەوە.

تەلار فایەق بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی هەولێر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عێراق راگرتنی گەشتەکانی تاوەکو ٢٢ی تەمموز درێژکردەوە، دەشڵێت، "ئێمە هەموو ئامادەکارییەکمان بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتەکان کردووە."

ئاماژەی بەوەشکرد، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراق و شانەی قەیرانەکان لە بەغدا لە کۆبوونەوەدان و بڕیار لەسەر ئەوە دەدەن، کە لە هەفتەی داهاتوودا گەشتەکان دەستپێبکاتەوە یاخود نەخێر.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر هەیە لە هەفتەی داهاتوودا گەشتەکان دەستپێبکرێتەوە، بەڵام بڕیاری کۆتایی نەدراوە.

لەئێستادا، دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانی عێراق بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكانی تا كاتێكی نادیار هەڵپەساردووە، تەنیا گەشتی ئاسمانیی گەڕاندنەوەی ئەو عێراقییانەی كە لە دەرەوە گیریان خواردووە و گەشتی بازرگانی رێگایان پێدراوە.